ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچیی هاتوچۆی بە ڕێژەی 20%ـی تا رۆژی 30ـی مانگی شەشی ئەمساڵ درێژکردەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەى لێخۆشبوونى 20%ـی سزاى هاتوچۆ، بەو پێیەى وەزارەتى ناوخۆ داوایکردبوو لێخۆشبوونەکە تاوەکو مانگى شەش درێژ بکرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی 20% تا 30ـی مانگی شەشی ئەمساڵ درێژبکرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، تا ئهو بهرواره لە 20%ـی سزاکانی هاتوچۆ لەسەر شۆفێران خۆش دەبێت، ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی گشتیی و ڕەچاوکردنی باری دارایی هاووڵاتیيانە، كە تەنیا 80%ـی ی بڕی سزاکە دەدەن.