ڕاستەوخۆ

ئامادەکاری بۆ ناردنی مووچەی هەرێم دەکرێت

reset font size increase font size

لە هەنگاوێکدا بۆ خێراکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا ڕۆژانی هەینی و شەممە بکاتە دەوامی ئاسایی. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە لەسەر داوای فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دراوە تا فەرمانبەرانی وەزارەت لە ڕۆژانی پشوودا لە سەر کارەکانیان بەردەوام بن.

ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە، تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، پرۆسەی پارەدارکردنی بۆ سەرجەم ئەو وەزارەت و دەزگا فیدراڵییانەی تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە تەواو بکرێت.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەگەر هیچ ئاستەنگێکی یاسایی نەیەتە پێشەوە، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی تەمووز (حەوت)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی موقاسە خەرج دەکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.