عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت ڕووبەڕووی کەمیی نەختینە بووەتەوە و تەواوی سەرنجی لەسەر دابینکردنی مووچەی مانگانەیە.
وەزیری تەندروستی ڕوونی کردەوە، مووچەی مانگانەی فەرمانبەران دەگاتە 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینار، لە کاتێکدا داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە چوار مانگی ڕابردوودا لە نێوان یەک بۆ 1.5 ملیار دۆلار (نزیکەی 1 بۆ 2.5 ترلیۆن دینار) تێنەپەڕیوە. ئاماژەی بەوەش کرد، ژێرخانی ئابووریی نەخۆشخانەکان تووشی داڕمانێکی توند بووەتەوە.
لەبارەی کەرتی دەرمانیشەوە، موسەوی ئاشکرای کرد، کۆمپانیای کیمادیا بۆ هاوردەکردن و بەبازاڕکردنی دەرمان لەمساڵدا (تا مانگی تەمووز) تەنیا %15ی شایستە داراییەکانی وەرگرتووە.
وەزیری تەندروستی جەختیشی کردەوە، هیچ گرێبەستێکی نوێ نەکراوە و کۆمپانیاکە تەنیا پشتی بە بەردەوامیدان بە گرێبەستە کۆنەکانی ساڵانی 2024-2025 بەستووە، ئەمەش مەترسی لەسەر دابینکردنی دەرمانی پێویست بۆ هاوڵاتییان دروست کردووە.