ڕاستەوخۆ

نوعمان کورتولموش: یاسای چوارچێوە لەگەڵ سەلماندنی هەڵوەشاندنەوەدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

reset font size increase font size

نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕوونکردنەوەی زیاتری لەبارەی ڕەشنووسی یاسای چوارچێوەدا و ڕایگەیاند، ئەم یاسایە بە هیچ شێوەیەک واتای لێخۆشبوونی گشتی نییە، بەڵکو دەقەکەی بە شێوەیەک داڕێژراوە، کە لەگەڵ جێبەجێکردن و سەلماندنی فەرمیی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی چەکداریدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نوعمان کورتولموش گوتی: "کاری کۆمیسیۆن گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ڕاپۆرتێکی هاوبەش وەک نەخشەرێگایەک بە ڕەزامەندیی سەرجەم پارتە سیاسییەکان پێکهاتووە. چارەسەرکردنی پرسی کورد کە زیاتر لە 50 ساڵی مێژووی کۆماری تورکیای داگیر کردبوو، ئێستا گەیشتووەتە وێستگەی کۆتایی".

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختیشی کردەوە، پرسەکە تەنیا دەرکردنی یاسایەک نییە لە پەرلەمان، بەڵکو کردنەوەی دەرگای سەردەمێکی نوێیە، کە تێیدا هیچ شوێنێک بۆ چەک، شەڕ، دووبەرەکی و جیاکاریی نەتەوەیی و مەزهەبی (لەنێوان کورد و تورک یان عەلەوی و سوننی) نامێنێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.