ڕاستەوخۆ

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی دا

reset font size increase font size

عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاری دا ئاستی ئامادەباشی و سەربازیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکرێتەوە، و ئەم بڕیارەش لە کاتێکدایە کە تەنیا ڕۆژێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی کە گرووپی ناسراو بە "موقاوەمەی ئیسلامی" داویەتی بە حکوومەت.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکی نووسراودا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٦ بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئاستی ئامادەباشی و ئەمنیی سوپا و هێزە ئەمنییەکان بە جۆرێک بەرز کراوەتەوە کە گەرەنتیی بەردەوامبوونی چالاکییەکانی مەشق و جووڵەی یەکە سەربازییەکان بە بێ پچڕان بکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەنگاوە ستراتیژییە بە مەبەستی بەردەوامبوونی دۆخی ئامادەباشیی سەرجەم یەکە ئەمنییەکان، بەهێزکردن و تواناکانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 هەروەها پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەکان نراوە.

ئەم بڕیارە فراوانەی ئامادەباشی لە عێراق لە کاتێکدا درا کە تەنیا ڕۆژێک ماوە بەسەر کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی کە گرووپی "موقاوەمەی ئیسلامی" لە ٢٩ی تەممووزدا پێشکەشی حکوومەتی کردبوو.

گرووپەکە ڕایگەیاندبوو کە تاوەکو ٧ی ئاب دەوەستن بۆ ئەوەی ببینن حکوومەت چ وەڵامێک دەداتەوە و چ هەنگاوێک دەنێت بەرانبەر بەو هێرشانەی کە ئەمریکا و سەعوودییە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق ئەنجامیان داون.

لە سەرلەبەیانی ٢٩ی تەممووزدا، هێرشی ئاسمانیی هاوکات کرایە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە حەوت پارێزگای جیاوازی عێراق. بەهۆی ئەو بۆمبارانە قورسەوە، ٢٠ چەکداری حەشدی شەعبی گیانیان لە دەست دا و ٣٢ کەسی تریش بریندار بوون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.