ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لەمەودوا هەڵدانی درۆنی بێمۆڵەت بە تاوانی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە هەر درۆنێک بێ مۆڵەتی فەرمی لە خاکی عێراقەوە هەڵبدرێت، وەک "تاوانێکی تیرۆریستی" مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بغداد هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی باڵادەستیی چەک و ڕێگریکردن لەو هێرشانەی کە لە خاکی وڵاتەوە دەکرێنە سەر ناوچەکە.

موقداد مێری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە که "هەر درۆنێک بەبێ رەزامەندیی فەرمی هەڵبستێت، مامەڵەی تیرۆریستی لەگەڵ دەکرێت.

" ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە هێزە دژەتیرۆرەکانی عێراق ڕایانگەیاند تۆڕێکیان هەڵوەشاندووەتەوە و دەستیان بەسەر چەند درۆنێکدا گرتووە کە بۆ ئامانجی دیاریکراو ئامادە کرابوون.

لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران لە کۆتایی شوباتی ڕابردووەوە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران چەندین هێرشیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، کۆنتڕۆڵکردنی چەک و بێچەککردنی گرووپەکانی دەرەوەی دەوڵەتی تاوەکو ٣٠ی ئەیلوول کردووەتە یەکێک لە لەپێشینەکانی کارەکانی، بەتایبەت دوای ئەوەی هێرشەکان بوونە هۆی کاردانەوەی سەربازی و هێرشی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکا و سعودیە لە مانگی تەممووزدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.