ڕاستەوخۆ

عێراق داوای بەرزکردنەوەی پشکی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکات

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی "بلومبێرگ" بڵاوی کردەوە، عێراق لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی هاوپەیمانیی "ئۆپێک پڵەس" بە توانای بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئەندامدا، داوای کردووە ئامانجی داهاتووی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی بۆ شەش ملیۆن بەرمیل بەرز بکرێتەوە.

ئەم داواکارییەی بەغدا لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ئاستی دیاریکراوی بەرهەمهێنانی عێراق لە ناو ئۆپێک پڵەسدا چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە، هاوکات ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەش توانای گشتیی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بە چوار ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەخەمڵێنێت.

تاوەکو ئێستا ڕوون نییە کە ئایا هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا ئەم داواکارییەی عێراق پەسەند دەکات یان ڕەتی دەکاتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.