ڕاستەوخۆ

گەڕێکی نوێی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێدەکاتەوە

reset font size increase font size

لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووەتە قۆناغێکی نوێی گرژیی سەربازییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی حوسی لە یەمەن و سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر سعودیە، ئوردن و کەشتییە ئەمریکییەکان لە گەرووی هورمز.

چەکدارانی حوسیی یەمەن هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها، بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید و دامەزراوەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ئەبها و جیزان لە سعودیە، کە بەهۆیەوە 73 کەس بریندار بوون. هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئوردن؛ بەپێی زانیارییەکان، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئوردن توانیویەتی 18 مووشەکی بالیستی لە کۆی 20 مووشەکی ئاراستەکراو تێک بپەڕێنێت.

لە گەرووی هورمزیش، سوپای پاسداران ڕایگەیاند دەستیان بەسەر دوو کەشتیی ئەمریکی، هەشت نەوتهەڵگر و 10 کەشتیی دیکەدا گرتووە بە پاساوی تێپەڕبوونیان لە گەرووەکە. لە بەرامبەردا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە پێنج کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانییان تێکشکاندووە، دوای ئەوەی تەقە لە کەشتییەکی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا کرابوو.

لە وەڵامی ئەم پێشهاتانەدا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداریی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ڕایگەیاند: "ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەئامانجگرتنی کەشتییە ئەمریکییەکان، لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا کەشتییەکی بارهەڵگر لەدەست دەدات." هاوکات بەرپرسانی سعودیە و یەمەن جەختیان کردەوە کە مافی تەواوی خۆیانە وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.