ڕاستەوخۆ

پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا 80 پاسەوانی دارستانی هەیە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، بە گوێرەی پێوەرە جیهانییەکان پێویستە بۆ هەر چوار هەزار هێکتار لە لەوەڕگا و دارستانەکان پاسەوانێک هەبێت، بەڵام لە پارێزگای سنە تەنها 80 هێزی پاراستنی ژینگە هەن، کە دەبێت ڕووبەرێکی زۆر فراوان بپارێزن. 

بێهزاد شەریفی ئاماژەی بەوەدا، کەمبوونی هێزی مرۆیی و کەرەستەش بووەتە ئاستەنگێکی گەورە لە بەرانبەر پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، لە کاتێکدا پاسەوانان لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرکەوتنەوە و بڕینەوەی دارستانەکانن.

جەختی لەوەشکردەوە، پاراستنی دارستانەکان بێ بەشداریی خەڵک مەحاڵە و پێویستە خەڵکی ناوچەکان بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە ژینگە و دارستانی خۆیان بکەن. 

گوتیشی، بە گوێرەی ئامارەکان، لە کۆی ڕووبەری پارێزگای سنە، ملیۆنێک و ٥٨٧ هەزار هێکتاری لە لەوەڕگا و دارستان پێکهاتووە و ناوچەکە پێویستی بە 400 پاسەوانی دارستان هەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.