بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند، کێشەی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران چارەسەر کرا و لە ئێستادا هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەدا بە تەواوی کراوەیە و دۆخەکە ئاسایی بووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەکە، کێشەی سیستەم کە پێشتر بووبە هۆی پەککەوتنی هاتووچۆ، لە لای ئێرانەوە کۆتایی پێ هاتووە و لە ئێستادا دەروازەکە بە ڕووی هاووڵاتییان، گەشتیاران، شۆفێران و بازرگاناندا کراوەیە و پێشوازییان لێ دەکات.