ڕاستەوخۆ

لەسەر ڕێگای بۆکان بۆ سەقز سێ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

لە ئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای بۆکان بۆ سەقز سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، هاوکات ئامارە فەرمییەکان ئاشکرای دەکەن کە ڕۆژانە زیاتر لە 50 کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەست دەدەن.

لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەر ڕێگای نێوان بۆکان و سەقز، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیجۆ ڕوویدا.

بەپێی وتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی بۆکان، لە ئەنجامی بەیەکدادانی ئەو دوو ئۆتۆمبێلەدا سێ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە قورسی بریندار بووە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە پۆلیسی هاتوچۆی ئێران ئامارێکی مەترسیداری دەربارەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بڵاوکردووەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هاتوچۆ، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 1،609 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، کە بە تێکڕا دەکاتە ڕۆژانە زیاتر لە 50 کەس.

جگە لەوەش، پۆلیسی هاتوچۆ پێشتر ئاشکرای کردبوو کە تەنها لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 19 هەزار کەس لە سەرانسەری ئێراندا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی بەردەوامی ڕێژەی قوربانییانی هاتووچۆ لە وڵاتەکەدا.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.