ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی پژاک: لەمەدوا هەر هێرشێکمان بکرێتە سەر وەک خۆی وەڵام دەدەینەوە

reset font size increase font size

ڕێبوار ئاودانان گوتەبێژی پژاک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس جەختی لەسەر گرنگیی خۆڕێکخستن و بەرگریی ڕەوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردەوە و ڕایگەیاند، نەتەوەیەک بەدوای ئازادیدا بگەڕێت، دەبێت پێش هەموو شتێک توانای پاراستنی خۆی هەبێت.

ڕێبوار ئاودانان گوتەبێژی پارتی ژیانەوەی کوردستان ( پژاک ) ڕایگەیاند: "ئەگەر نەتەوەیەک بیەوێت بە ئازادی بژێت، بەر لە هەر شتێک دەبێت بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات. ئاستی بەرزی خۆڕێکخستنی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە جۆرێکە کە لەمەودوا لە بەرامبەر هەر هێرش و کۆشتارێکدا، لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوادا وەڵام دەداتەوە."

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە پەیڕەوکردنی سیاسەت و کاری دیموکراتیک بەبێ هەبوونی سیستەمی بەرگری مەحاڵە و گوتی: "سیاسەتی دیموکراتیک هەرگیز بەبێ بەرگری و بەرگریکردن لە خۆ نابێت."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.