ڕاستەوخۆ

دەوامی فەرمانگەکانی سنە و کرماشان ڕاگیرا

reset font size increase font size

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و سەرهەڵدانی قەیرانی کورتهێنانی وزە، ئەمرۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان، دەزگاکانی حکومەت و دامەزراوەکانی بیمە لە پارێزگاکانی سنە و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەواوی ڕاگیرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، شەپۆلێکی توندی گەرما ناوچەکەی گرتووەتەوە و هاوکات بوونی کێشەی بەردەوامی پچڕانی کارەبا بارودۆخێکی سەختی ژیانی بۆ هاوڵاتییانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی خزمەتگوزاری.

دامەزراوە تەندروستییەکان هۆشدارییان داوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی وەک وشکبوونەوە، ماندووبوونی توند و جەڵتەی گەرمای بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردووەتەوە.

تەندروستیی ناوچەکە داوای لە بەساڵاچووان، منداڵان و ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.