ڕاستەوخۆ

شەپۆلی دەست لە کارکێشانەوەی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

reset font size increase font size

به‌هۆی خراپی دۆخی ژیانیانه‌وه‌ شەپۆلی دەست لە کارکێشانەوەی مامۆستایان لە ئێران و لە ڕۆژهەلاتی کوردستان به‌رده‌وامه‌، ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانیش هۆشداری له‌ خراپبوونی زیاتری دۆخه‌كه‌ دەدات.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراونه‌تەوە، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژمارەیەک لە مامۆستایان دەستیان لە کارەکانیان کێشاوەتەوە، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی خراپی دۆخی ژیانیان له‌ ئێستادا و ده‌ڵێن، مووچەکەیان تەنها بەشی هاتوچۆیان بۆسەر شوێنی دەوامەکانیان دەکات.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئێران، تێکرای مووچەی مانگانه‌ی مامۆستایان لە نێوان 20 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن تمەنە لە کاتێکدا کە هێڵی هەژاری و بڕی پێویست بۆ بژێوی ژیانی هه‌ر كه‌سێك مانگانه‌ له‌ ئێران لانیکەم سەرووی 70 ملیۆن تمەنە.

لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران وێڕای ئەوەی هۆشداریی لەبارەی لێکەوتە و دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی مامۆستایان داوە، هاوكات پشتگیریی خۆی بۆ داواکارییەکانى مامۆستایان دەربڕیووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.