دوای هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران ده‌ستیانپێكرده‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویانكرده‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران ده‌ستیانپێكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دوای هه‌وڵه‌كانی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌سزاكانی ئه‌مریكا دژی كه‌رتی فڕۆكه‌وانیی ئێران به‌خشراوه و فڕۆكه‌خانه‌كه به ڕووی گه‌شتیی فڕۆكه ئێرانیه‌كاندا كراوه‌ته‌وه و گه‌شته‌كانی هه‌ردووسه‌ر، ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی سزا نوێكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كه‌رتی فڕۆكه‌وانیی ئێران، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هاتن و چوون له نێوان سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و ئێران ڕاگیراون.