سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگهیاند، ئەگەر ئێمە نەوت نەفرۆشین، هیچ وڵاتێکی دیكهش ناتوانێت بیفرۆشێت، ئەگەر ئاسایشی ئێمە دابین نەکرێت، هیچ ژێرخانێک لە ناوچەکەدا پارێزراو نابێت.
محەمەد باقر قالیباف، لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی پەرلەمانی ئێراندا، ئاماژەی بە لێدوانەکانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ کرد و بە خەیاڵاوی ناوی برد کە بانگەشەکانی پێشوو دووبارە دەکاتەوە.
قالیباف هەڵوێستەکانی ترەمپی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە كهم بایهخ ناو برد و گوتی ئەمریکا هێشتا ڕەفتارەکانی نەگۆڕیووه، بۆیە لە بەرامبەردا وەڵامی ئێران هەمان وەڵامی پێشووە و لەسەر هەڵوێستی خۆمان دهبین.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەروەها هۆشداریی دا لهوهی دەبێت ئەمریکییەکان بزانن سەردەمی هەڕەشە و سەرکوتکردنی ئێران کۆتایی هاتووە و گەلی ئێران بە هەڕەشە و گەمارۆ هەرگیز پاشەکشە ناکات بەڵکو وەڵامی پەشیمانکەرەوەی دەبێت بۆ هەر هێرشێک.