مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، بە بۆنەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن و دۆخی زمانی کوردییەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە که خوێندن بە زمانی دایک مافی ڕەوای گەلی کوردە.
لە پەیامەکەیدا، مەزڵوم عەبدی سڵاو و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی ڕۆژاڤای کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەوڵ و تێکۆشانی جددی دراوە بۆ ئەوەی زمانی کوردی ببێتە زمانێکی فەرمی لە سووریا.
هەروەها، سەبارەت به دۆخی ئێستای ناوەندەکانی خوێندن و ناڕەزایەتییەکان، ناوبراو داوای لە خوێندکاران کرد کە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و درێژە بە ناوەندەکانی ڕووناکبیری و زانستی خۆیان بدەن.