ڕاستەوخۆ

قالیباف: تاوەکو مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن، گەرووی هورمز ناکرێتەوە

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە تاوەکو ئەمریکا بە تەواوی پابەندی مەرجەکانیان نەبێت، گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا بە داخراوی دەمێنێتەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕاگەیاندنی ئاگربەست نیشانەی شکست و بێهیوایی واشنتن بووە.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئاگربەست سەلمێنەری شکستی ئەمریکا بووە، ئەوەش دەرفەتی هەڵگرتنی گەمارۆکانی ڕەخساندووە و یارمەتیدەر بووە بۆ بەرزکردنەوەی خۆڕاگریی ئابووری و بەهێزکردنی توانای بەرگریی سەربازیی وڵاتەکەی.

ناوبراو ڕوونیکردەوە کە پێش هەڵگرتنی گەمارۆ دەریایی و ئابوورییەکان، ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران و کۆتاییهێنان بە مەترسی و هێرشە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا، گەرووی هورمز هەرچۆنێک بێت بە داخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگەی پێ نادرێت بکرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.