ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ: ڕژێمی ئێران دەڕوخێت و ئێمە دەیرۆخێنین

reset font size increase font size

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکان، سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی توند دەدەنە تاران هاوکات ئیسرائیل پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی پشووی جووەکاندا ئێران هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان.

 بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ڕژێمی ئێران دەڕوخێت، ئێمە دەمێنینەوە و دەشیڕوخێنین. لە ئێستادا ئەو ڕژێمە لەسەر دوایین قاچەکانی خۆی وەستاوە." جەختیشی کردەوە کە بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ئەو، سەرجەم دامەزراوەکانی ئیسرائیل کار بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی تاران دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپا و هێزی ئاسمانی لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوە و ئاستەکانی بەرگری و هێرشبردن. کاتز ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر تاران هێرش بکات، ئیسرائیل بە سەربەخۆیی و بە هێزێکی زۆر وێرانکەر وەڵام دەداتەوە.

هەروەها بەرپرسانی ئیسرائیل ڕۆژانە چاودێریی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن و پێشبینی دەکەن تاران لە کاتی پشووی جووەکاندا هەوڵی هێرشکردن بدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.