بەهای ڕیاڵ و تمەنی ئێرانی دابەزینێکی مێژوویی تۆمارکرد و گەیشتە زیاتر لە 2.2 ملیۆن ڕیاڵ بەرامبەر بە یەک دۆلاری ئەمریکی، بەوەش لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە نزیکەی 60٪ی بەهای خۆی لەدەستداوە.
عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، ئێران هێشتا خاوەنی یەدەگێکی بەهێزی دراوی بیانییە.
پاریزگاری بانکی ناوەندی جەختی کردەوە کە ئامادەن تاوەکو بڕی 2 ملیار دۆلار بخەنە بازاڕی دراوەوە تاوەکو کۆنترۆڵی ناجێگیری و ئاڵۆزییەکانی ئەمدوایەی بازاڕ بکەن و بەهای ڕیاڵ و تمەن ڕابگرنەوە.