ڕاستەوخۆ

| سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر ٢ کەشتیی ئەمریکی و ٨ نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز

reset font size increase font size

میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە سپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کردووە دوو کەشتیی ئەمریکی و 8 کەشتیی نەوتهەڵگری دیکەی لە ئاوەکانی کەنداو کردووەتە ئامانج، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر نەوتهەڵگرە ئێرانییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026، سپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر 10 کەشتی کە هەوڵیانداوە لە ناوچەیەکی گەرووی هورمز بپەڕێنەوە کە لەلایەن تارانەوە وەک "ناوچەی قەدەغەکراو و نائارام" دەستنیشان کراوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردبووە سەر پێنج نەوتهەڵگری ئێرانی.

پێشتر موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاندبوو، تاران "ناوچەیەکی قەدەغەکراو" لە دەرەوەی گەرووی هورمز ڕادەگەیەنێت کە لە هێڵی گۆشەگیریی دەریایی ئەمریکاوە دەستپێدەکات و ناوچەکانی کەنداو دەگرێتەوە. ڕەزایی هۆشدارییدابوو کە هەر کەشتییەک بچێتە ناو ئەم ناوچە نوێیە قەدەغەکراوە، ڕاستەوخۆ دەخرێتە لیستی سزاکان و دەبێتە ئامانجی سەربازی.

ئەم بەرەوپێشچوونە مەترسیدارە هێمایە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازیی نێوان واشنتۆن و تاران، کە بزووتنەوە و ئاسایشی دەریاوانی لە یەکێک لە گرنگترین دەروازە ئابووری و ئاوییەکانی جیهان دەخاتە ژێر مەترسیی بەپەلەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.