سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی دەستکرد ناتوانن چیتر پارێزگاری لەو هەژموونە بکەن کە زیاتر لە 500 ساڵە بەسەر جیهاندا هەیانە، جەختیشی کردەوە کە مۆسکۆ لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ناو ئۆکراینا پاشەکشە ناکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی، لاڤرۆڤ ڕەخنەی توندی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و ڕایگەیاند، بە درێژایی مێژوو هەوڵی پارچەپارچەکردنی ڕووسیایان داوە بۆ قۆستنەوەی سەرچاوەکانی؛ هۆشداریشی دا کە ئەگەر ڕۆژئاوا ڕێگری لە چارەسەری ئاشتییانە بکات، ڕووسیا لە گۆڕەپانی جەنگدا ئامانجەکانی دەپێکێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات دادا و ڕایگەیاند، هەموو دەرفەتە سوودبەخشەکان لە ڕۆژهەڵاتدان؛ بەتایبەتی لەگەڵ چین لە بوارەکانی بۆشایی ئاسمان و ژیریی دەستکرد هاوکاریی نزیکیان هەیە. هاوکات ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا گرت و ڕایگەیاند لە دوای سەدەی 21وە کەسایەتیی کاریزمایی لەنێو نوخبەی سیاسیی ڕۆژئاوادا نەماوە.