ئارنۆ سەنت مارتین، پەرلەمانتاری پارتی بۆیڵئەڤنێ فرانس (LFI)، ڕایگەیاند کە داوایەکی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی لە گرتووخانەی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات.
سەنت مارتین لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە دا کە ئۆجەلان بۆ پرۆسەکەی تورکیا و چارەسەریی پرسی کوردی لایەنێکی ناچاری سەرەکییە، و دەبێت سەردان و پەیوەندیی دەرەوەی هەبێت؛
بۆیە بە فەرمی داوایان کردووە کە سەردانی دورگەی ئیمراڵی بکەن.