گوتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كەینەوە كه باس له ناردنی هێزی تایبه‌تیی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن بۆ نێو خاكی ئێران.
كارۆلین لیڤیت گوته‌بێژی كۆشكی سپی بۆ تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له جوڵه‌ی زه‌مینیی سوپای ئه‌مریكا و ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی تایبه‌تیی بۆ نێو خاكی ئێران ده‌كه‌ن، دوورن له راستیه‌وه و تا ئێستا پلانێكی له‌و جۆره بوونی نییه.
پێش ئه‌و لێدوانه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، تۆڕی هه‌واڵی ئێن بی سی نیوزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا باسی له‌وه كرد گوایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیر له ناردنی هێزێكی سنوردار و تایبه‌ت ده‌كاته‌وه بۆ ناو ئێران و ئه‌ركییان كۆنترۆڵكردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و پاراستنی كێڵگه نه‌وتیه‌كان و چه‌ند ئه‌ركێكی سنورداری دیكه ده‌بێت.
جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه و تا دێت جه‌نگه‌كه فراوانتر ده‌بێت و پریشكی جه‌نگه‌كه‌ش ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.