لەگەڵ زیاتربوونی ئەگەری جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، مەترسییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرۆکی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکەی گرتووە، لەو نێوەندەشدا، بەشێک لە وڵاتانی جیهان داوا لە هاوڵاتیانیان دەکەن، گەشت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەن.
هەریەکە لە، ئەمریکا و فینلاند و ئەڵمانیا و ئوستورالیا و بەرازیل و پۆڵەندا و سوید و هندستان و قوبرس و سەنگافورە و سربیا، داوای بەپەلەیان لە هاوڵاتییەکانیان کردووە، بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەن و ئەوانەشی لە پێشتردا چوونەتە ئەو ناوچانە، هەرچی زووە بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
هۆشدارییەکانی ئەو وڵاتانە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ خولی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن لە ژنێف بەڕێوەدەچێت و تائێستا دیارنییە ئەو دوو وڵاتە دەگەنە رێککەوتن یان جەنگ هەڵدەبژێرن.