سەرۆکی ئۆکراینا لە شارۆچکەی گەبالا لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە و جەختی لە گرنگیی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە شاری گەبالا لەگەڵ ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە. ناوبراو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی هاوبەشیان ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆی گرنگیان پێکەوە ئەنجام داوە.
سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ڕێزگرتن و هاوکاری دوولایەنە، هەردوو نەتەوەمان بەهێزتر دەکات."
ئەم پەیوەندییەی کێڤ و باکۆ لە کاتێکدایە، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئازەربایجان لە دوای ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە کانوونی یەکەمی 2024، ساردییەکی زۆری تێکەوتووە