به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا 100 دۆلار تێبپه‌ڕێنێت.
بانكی گۆڵدمان ساكس و چه‌ند ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه و شیكاریی ئابوریی جیهانی پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران به‌رده‌وام بێت و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاگربه‌ست و راگرتنی جه‌نگه‌كه نه‌بێت، كه گه‌روی هورمزی به داخراوی هێشتوه‌ته‌وه و جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی جیهانیی و گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی له‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه گرنگ و هه‌ستیاره په‌كخستووه، ئه‌وا مه‌ترسیی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری وزه به گشتیی هه‌یه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و جۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، پێشبینی ده‌كرێت به خێرایی و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا 100 دۆلار تێبپه‌ڕێنێت.
لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕە جیهانییەکان 90 دۆلاری تێپەڕاندووە.