لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی چەمچەماڵ بڵاوىکردەوە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و مەرجەکانى تەندرووستی، لە کۆگایەکدا دەستیان بەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینیدا گرت.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و مەرجەکانى تەندروستی، دەستمان بەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینی لە کۆگایەکدا گرت و خاوەنی ئەو شوێنەش ڕووبەڕووى یاسا دەکەینەوە و بەگوێرەی یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەکەین.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی چەمچەماڵ داواش لە هاوڵاتییان دەکەن، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچیەکدا پەیوەندییان پێوەبکەن، بۆ ئەوەى ڕێکارى پێویست لە بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرنەبەر.