به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ و بوونی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی كارمه‌نده‌كانی، كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی كه له بواری وزه‌دا كار ده‌كات، هه‌زار و 300 كارمه‌ندی خۆی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كشاندووه‌ته‌وه.
پاتریک پویان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، نزیکەی سەرجەم ستافەکەیان لە ئیمارات، قەتەر، سعودیە و عێراق، کشاونەتەوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تەنها ژمارەیەکی سنوردار لە کارمەندان و بەڵێندەرانی ناوخۆیی، لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە بۆ پاراستنی کارە سەرەکییەکان.
کۆمپانیای "تۆتاڵ ئینێرجی" كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی وزەیه، پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، بە بەهای 27 ملیار دۆلار لە عێراق جێبەجێ دەکات.
ئه‌و كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه، پێشتر له ساڵی ساڵی 2012ـه‌وه تاوەکو ساڵی 2022 له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسنگ له پارێزگای دهۆك كاری ده‌كرد و ڕێژه‌ی پشكه‌كانی له‌و كێڵگه نه‌وتییه، 18%بوو، ساڵی 2022 دوای فرۆشتنی پشكه‌كانی به كۆمپانیایه‌كی دیكه، له‌و كێڵگه نه‌وتییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كشایه‌وه.