بههۆی بڕینی 30%ی دهرماڵهی هاندان، كارمهندانی وهزارهتی نهوتی عێراق گردبوونهوه و بایكۆتی دهوامیان كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانبەرانی وهزارهتی نەوت لە بەغداد، بەسڕە، میسان و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دژی بریارەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەکانیان و بەرزبونەوەی نرخی پێداویستیەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران هۆشدارییان داوەتە حکومەت، ئەگەر داواکارییەکانیان پشتگوێ بخرێن ئەوا دەست لە کارەکانیان هەڵدەگرن و پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت ڕادەگرن.
مانگی ڕابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا دەستکاری دەرماڵەی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت بکات بە لێبڕینی ٪30 بەهۆی کەمی نەختینەیی داراییەوە.