ڕاستەوخۆ

عه‌لی عه‌لاق: عێراق و ئه‌مریكا په‌ره‌ به‌ كاری هاوبه‌شی دارایی و بانكیی ده‌ده‌ن

reset font size increase font size

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق ده‌ڵێت: عێراق و ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگیی و كاری هاوبه‌ش له‌ بواری دارایی و بانكیی په‌ره‌پێده‌ده‌ن.

عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكیی ناوه‌ندیی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌م دواییانه‌ چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌ كه‌رتی بانكیی و دارایی كردووه‌ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی هونه‌ریی و ته‌كنیكی، دوور له ‌پرس و بابه‌ته‌ سیاسیه‌كان.

ده‌شڵێت: ئامانج له‌ گفتوگۆكان په‌ره‌پێدانی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شه‌ له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌ بواری دارایی و بانكیی و حه‌واڵه‌ داراییه‌كان و ڕێگرتن له‌ كاری نا یاسایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكی قسه‌وباسیان له‌باره‌ی ‌پشكه‌ داراییه‌كانی عێراق له‌ بانكی فیدراڵیی ئه‌مریكا و پرسی دۆلار و كاریگه‌ریی پرسه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه كردبێت.

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق هه‌روه‌ها وتیشی: هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ چاكسازیی له‌ كه‌رتی بانكیی و پرسه‌ داراییه‌كان.

ڕۆژی سێشه‌ممه ‌ ٣ی شوبات ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشدارییان داوه‌ته‌ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌ شیعه‌كان سوور بن له‌سه‌ر كاندیدكردنی مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ند ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر و سزا به‌سه‌ر كه‌رتی دارایی و ئابوریی و نه‌وتی عیراقدا ده‌سه‌پێنن، ئه‌و كاته‌ش عێراق به ئاسانیی ناتوانێت‌ داهاتی فرۆشراوی نه‌وته‌كه‌ی له‌ بانكی فیدراڵیی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.