نزیكهی 40 ڕۆژه سهرنجی جیهان هاوتهریب لهگهڵ به ئامانجگرتنی شوێنه ههستیارهكانی ئێران و ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچهكه، لهسهر گهرووی هورمزیشه، ئهو گهروهی بووه گهورهترین كارتی فشاری دهست ئێران و نزیك بوو لهوهی ئابووری جیهان ئیفلیج بكات، بهوهش توانی ترهمپ ڕازی بكات هێرشه مهترسیدارهكهی ڕابگرێت و بوارێكی دیكهی بۆ دانوستانی واشتن و تاران ڕهخساند.
گەرووی هورمز بە یەکێک لە هەستیارترین خاڵە ستراتیژییەکانی جیهان دادەنرێت؛ نەک تەنها وەک ڕێڕەوێکی ئاویی تەسک لە نێوان کەنداوی عەرەبی و دەریای عومان، بەڵکو وەک لوتکەی یەکگرتنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لهگهل دهستپێكی هێرشی ئهمریكا و ئیسرائیل بۆ سهر ئێران له 28ی شوباتی ئهمساڵ، یهكهمین شتێك ئێران پهنای بۆ ببات داخستنی ئهم گهرووه بووه.
گەرووەکە دەکەوێتە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران (لە باکوور) و عومان (لە باشوور)، پانایی گەرووەکە لە تەسکترین خاڵیدا 33 کیلۆمەترە، بەهۆی تایبەتمەندییە تۆپۆگرافییەکان و قوڵیی ئاوەکەوە، بۆ ڕێڕەوی کەشتییە زەبەلاحەکان گونجاوە.
بە گوێرهی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریایی، لە ڕووی پێگە یاسایی و دیپلۆماسییەوە گەرووی هورمز وەک ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتی پۆلێن دەکرێت و ماف بە هەموو وڵاتان دەدات کەشتییەکانیان بە ئاشتییانە تێیدا تێپەڕ ببن.
لە ڕووی دیپلۆماسیشەوە وڵاتانی کەناراو (ئێران و عومان) ناتوانن بە شێوەیەکی یەک لایەنە ڕێڕەوەکە دابخەن، مەگەر لە بارودۆخی جەنگی ڕاگەیەندراودا.
بەهۆی ئەم فاکتەرانەوە ئەم گەرووە بە "کۆنتڕۆڵکەری لێدانی دڵی ئابووریی جیهان" دەناسرێت، چونکە ڕۆژانە نزیکەی 21 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا تێدەپەڕێت، کە دەکاتە 20٪ بۆ 30٪ی کۆی هەناردەی دەریایی وزە لە جیهاندا، زۆرینەی ئەم وزەیە بەرەو زلهێزە ئابوورییەکانی ئاسیا (چین، ژاپۆن، هیندستان و کۆریای باشوور) دەچێت، ئەمە جگەلەوەی ڕێڕەوەکە تاقە دەروازەی هەناردەکردنی غازی شلی وڵاتی قەتەرە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
لە سەردەمی داگیرکاریدا مێژووی گەروی هورمز گەواهی ململانێی هێزە ئیمپریالیست و ناوچەییەکان بووە، لە سەدەی 16 لەژێر کۆنترۆڵی پورتوگالییەکاندا بوو، دواتر لە سەدەی 17دا لەلایەن هاوپەیمانیی بەریتانی - سەفەوییەوە کۆنترۆڵ کرایەوە.
لە کاتی جەنگی عێراق و ئێرانیشدا له ساڵانی (1980-1988) گەرووەکە بووە مەیدانی پێکدادانی ڕاستەوخۆ، بەجۆرێک پاساوی یاسایی و سەربازیی بەخشییە هێزە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت ئەمریکا بۆ جێگیربوونی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
لە هاوکێشەی ئێستاشدا کۆنتڕۆڵی گەرووەکە لە نێوان سێ جەمسەری سەرەکیدایە، ئێران بەهۆی درێژیی کەناراوەکانی و خاوەندارێتی دوورگە ستراتیژییەکانی وەک (قەشم، هورمز و لاریك)، توانایەکی بەرچاوی لە چاودێری و پەکخستنی ڕێڕەوەکە هەیە و وەک "کارتی فشار" لە قەیرانەکاندا بەکاری دەهێنێت.
عومانیش پارێزگاری لە ڕێڕەوە قووڵەکانی گەرووەکە دەکات و ڕۆڵێکی هاوسەنگ لە نێوان لایەنەکاندا دەگێڕێت.
ههرچی لایهنی ئەمریکاشه لە ڕێگەی کەشتیگەلی پێنجەمەوە، چاودێریی کراوەیی ڕێڕەوەکە دەکات و وەک ڕێگرێک لەبەرانبەر هەر هەژموونێکی یەکلایەنە کار دەکات.
وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو هەوڵیانداوە لە ڕێگەی بۆرییەکانی گواستنەوەوە (بۆ دەریای سوور یان دەریای عەمان) جێگرهوە بدۆزنەوە، بەڵام لە ڕووی قەبارە و تێچووەوە، هێشتا هیچ کامیان ناتوانن جێگەی بایەخی جیۆپۆلیتیکی گەرووی هورمز بگرنەوە.
پاراستنی هاوسەنگیی هێز لە گەرووی هورمز نەک تەنها ئەولەوییەتێکی ناوچەییه، بەڵکو پێویستییەکی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، هەر جۆرە شڵەژانێکی ئەمنی لەم ناوچەیەدا، ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی هەڵاوسانی نرخی وزە و تێکچوونی سەقامگیریی سیاسی لە سەرانسەری جیهاندا.
كاریگهرییه گهورهكهی ئهم گهرووه وایكرد، بهرپرسانی ئێرانی به توانجهوه باس لهوه بكهن، پێش هێرشهكان، سهرۆكی ئهمریكا باسی گۆڕینی ڕژێمی ئیرانی كردووه، بهڵام دواتر تهنها داوای كردنهوهی گهرووهكهی كردووه.
لە سایەی گۆڕانکارییە خێراکان و ئەم دانوستانە نوێیانەی لە ئارادان، پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا لایەنی ئێرانی چۆن دەتوانێت پێگەی خۆی لەم ڕێڕەوەدا بپارێزێت، ئایا هەژموونی تاران بەسەر ئەم شاخوێنە نێودەوڵەتییەدا بەرەو کام ئاراستە دهڕوات؟.