ڕاستەوخۆ

کەشتی ئارتەمیس2 بەرەو زەوی گەڕایەوە

reset font size increase font size

ئاژانسی فڕانس پرێس ڕایگەیاند، کەشتیوانانی ئارتەمیس2 دوای گەشتیەکەیان و خولانەوەی بەدەووری مانگدا، ڕۆژی سێشەممە بەرەو زەوی گەڕانەوە.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا) لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ڕیکوردی بڕینی دوورترین مەودا بەبڕی 400 هەزار کیلۆمەتر لە دووری زەوی لەلایەن کەشتیی ئارتەمیس2 تۆمارکراوە، کە پێشتر ڕیکۆردەکە لە ساڵی 1970 لەلایەن ئاپۆلۆ13ـوە تۆمارکرابوو.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو کاتەی کەشتییەکە بەرەو ڕووە شاراوەکەی مانگ بەڕێکەوتووە، بۆ ماوەی 40 خولەک پەیوەندییان لەگەڵ کەشتیوانەکانیاندا پچڕاوە، بەڵام دواتر توانیوویانە پەیوەندییان پێوە بکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، توانیویانە هەندێک وێنە و ڤیدیۆی نوێی مانگ تۆمار بکەن، کە تەنانەت لە کاتی هەڵدانی کەشتی ئاپۆلۆ13 دا تۆمارنەکراون، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ئاژانسەکەیان.

کەشتی ئارتەمیس2 بە دووەم کەشتیی ئاسمانی دادەنرێت، کە توانیوویەتی بەرەو مانگ گەشت بکات و گەشتەکە لە 1ـی نیسانی ئەمساڵ دەستیپێکرد و بەگوێرەی پلانی ناسا ماوەی گەشتەکە دە ڕۆژە و پێویستە دوای ڕۆژی حەوتەم کەشتییەکە بەرەو زەوی بەڕێبکەوێت و لە زەریای هێمن بنیشێتەوە.

ناسا بڕیاریداوە، پڕۆسەی سوڕانەوەی کەشتیی ئارتەمیس2 بە دەوری مانگدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش بکات، تاوەکو جیهان پێکەوە بینەری ئەم وەرچەرخانە زانستییە بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.