ڕاستەوخۆ

سێ تەقینەوەی بەهێز لەسەر خۆر ڕووی دا

reset font size increase font size

بەگوێرەی ئامارەکانی تاقیگەی فەلەکناسیی خۆر لە پەیمانگەی توێژینەوەی بۆشاییی ئاسمان (IKI) لە ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا، سێ تەقینەوەی گەورە لەسەر دیوی پشتەوەی خۆر ڕووی داوە.

پەیمانگەکە لە کەناڵی تێلیگرامی خۆیدا بڵاوی کردەوە، کەشتیی ئاسمانیی سۆلار ئۆربیتەر سێ تەقینەوەی تیشکی ئێکس-ی ئاستی بەرزی لە ناوەندی سوپەرسەنتەری دووری خۆر تۆمار کردووە.

ئاماژە بەوە دەکرێت، عەتارد تاکە هەسارەیە بەر ئەو وزەیە بکەوێت، کە لە کاتی تەقینەوەکەدا درووست دەبێت. نزیکترین هەسارەش لەو ڕووەی خۆر کە تەقینەوەکانی تێدا بووە، ئۆرانۆسە کە زۆر لە زەوییەوە دوورە.

زاناکان ڕایانگەیاندووە، بە گوێڕەی وێنەکان، تەقینەوەکان بوونەتە هۆی لەناوچوونی بەشێک لە خاڵی چوار دەوری خۆر. لە ئەنجامدا ئەگەری بەریەککەوتنی لەگەڵ زەوی کەمە.

پێشتر پەیمانگەکە ڕاپۆرتی دابوو، کە کۆمەڵەیەکی گەورە لە دەوری خۆر دروست بووە، ئەگەر بگاتە مەودای نزیک لە زەوی، مەترسیدارترین کۆمەڵەی خۆر دەبێت لەم ساڵانەی دواییدا.

هەرێمی کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.