ڕاستەوخۆ

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ئوردن دۆزرایەوە!

reset font size increase font size

 

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری جیراشی پایتەختی ئوردن دۆزرایەوە، ئەم دۆزراوەیە تایبەتە بەو کەسانەی توشبووی تاعونی یۆستینیا بوون و تەرمەکانیان لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا شاردراوەتەوە.

 ئەم دۆزینەوەیە بە یەکەم پەتای تۆمارکراو دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

تیمێکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پشتڕاتیکردەوە کە ئەمە یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی پەیوەست بە پەتایە کە لە حەوزی دەریای ناوەڕاستدا دۆزراوەبێتەوە. بەپێی لێکۆڵینەوەکە، کاریگەرییەکانی تاعون یۆستینیا بووەتە هۆی گیانلەستدانی ملیۆنان کەس لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی بێزەنتی لەنێوان سەدەی شەشەم-هەشتەمی زایینی.

توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسی، مێژووناسی و توێژەرانی جینات لە زانکۆی فلۆریدای باشور و زانکۆی سیدنی ئەنجامدراوە کە تێیدا شیکاری DNA لەسەر نمونەی ددانی تەرمەکان کراوە.

توێژەران ڕایانگەیاندووە: گۆڕەکە لە ئەنجامی تەنها یەک ڕووداوی ناشتن دروستبووە، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ناوەندی سەرەکی پەتاکە بریتی بووە لە ناوەندێکی گەورەی بازرگانی لەو سەردەمەدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ڕەیس جیانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و ماموستا لە زانکۆی فلۆریدای باشور ڕایگەیاندووە: پەتاکان تەنها ڕووداوێکی بایۆلۆجی نین بەڵکو لەهەمان کاتدا ڕووداوی کۆمەڵایەتین، کاتێک بەڵگە بایۆلۆجییەکان لە تەنەکانەوە تێکەڵ بە بەڵگە شوێنەوارناسییەکان دەکەین دەتوانین بزانین نەخۆشییەکە چ جۆرە کاریگەرییەکی لەسەر مرۆڤەکانی ئەو سەردەمە هەبووە.

ووتیشی: لە شوێنی هەڵکەندنەکە تەرمی زیاتر لە ٢٠٠ کەس دۆزراوەتەوە، تەرمەکان بەپێی تەمەن و ڕەگەز دابەشکراون بەسەر شوێنەکەدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دانیشتوانی گەڕۆک قەتیس بوون لەو شوێنەدا هاوشێوەی کاتی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرکەس ڕەتیدەکەنەوە پێشتر تاعون بوونی هەبووبێت، ئەم دۆزینەوەیە بەڵگەیە بۆ بوونی تاعون لە سەردەمەکانی پێشووتردا. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.