ڕاستەوخۆ

ناسا كه‌شتییه‌كی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

reset font size increase font size

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، دوای نزیكه‌ی نیو سەدە لە ڕووداوێکی دەگمەندا کەشتیی ئاسمانی ئارتەمیس2 بەرەو خولگەی مانگ بەڕێکەوتووە.

ناسا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، دوای 40 ساڵ و لە ڕوداوێکی دەگمەندا کەشتی ئاسمانی ئارتەمیس2 بەرەو خولگەی مانگ بەڕێکەوتووە و بڕیارە دوای نیو سەدە بۆ جارێکی تر مرۆڤ بڕواتەوە سه‌ر مانگ.

بە گوێرەی هه‌واڵی تەلەفزیۆنی دەنگی ئەمریکا، کەشتییەکە لە کاتژمێر شه‌ش و پێنج خوله‌كی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هەڵدراوەتە بۆشایی ئاسمان و بڕیارە ماوەی گەشتەکە 10 ڕۆژ بخایەنێت و چوار کەشتیوان كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌، بچنه‌ سه‌ر مانگ.

بڕیارە کەشتی ئاسمانی ئارتەمیس2 لەڕۆژی حەوتەم بۆ دەیەمی گەشتەیەکەیدا بگەڕێتەوە بۆ سەر گۆی زەوی و لە زەریای هێمن بێتە خوارەوە.

پێشتر ناسا هه‌وڵیدا له‌ ساڵی 2024 كه‌شتییه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكات، بەڵام بەهۆی کێشە تەکنیکییه‌كانه‌وه‌ بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ دواخرا.

ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌كه‌ گرنگییەکی زۆری بۆ دەستکەوتەکانی مرۆڤایەتی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت لە بواری زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.