دوای ئەوەی حکومەتی کاتی سوریا دەستی بەسەر زانکۆی ئەلشەرق لە ڕەققەدا گرت سەدان خوێندکارى ڕۆژئاڤاى کوردستان لە خوێندن دابڕان و تا ئێستاش چارەنوسى خوێندنى ئەو خوێندکارانە نادیارە.
کارگێڕانی زانکۆی ڕۆژاڤا و زانکۆی کۆبانێ دەرفەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان بۆ ساڵی خوێندن ڕەخساند بۆ بەشێک لە خوێندکاران و ژمارەیەکى زۆرى خوێندکاریش گواستراونەتەوە بۆ فاکەڵتی و پەیمانگاکانی هەردوو زانکۆکە.
بەڵام بەهۆى ئەوەى یەکەی چاودێری چڕ لە فاکەڵتی زانستە پزیشکییەکان لە زانکۆی ئەلشەرق و زانکۆی ڕۆژاڤا و زانکۆی کۆبانێ بوونیان نییە، خوێندکاران ناتوانن لە بەشەکەی خۆیان درێژە بە خوێندن بدەن.
لە ئێستادا ژمارەیەک لە خوێندکارانی یەکەی چاودێری چڕ کە خەڵکی سیزرێن، لە بەردەم بینای زانکۆی ڕۆژاڤا لە قامیشلۆ گۆدبونەوە و داوایان کرد کارگێڕانی زانکۆی ڕۆژاڤا ڕێگەچارەیەکیان بۆ بدۆزنەوە.
هەروەها، خوێندکاران داوایان کرد بەشەکەیان بکرێتەوە، بەڵام ئەگەر دەرفەت نەبوو، پێیان باشە بگوازرێنەوە بۆ بەشێکی نزیکتر لە بەشەکەیان.