ڕاستەوخۆ

ئاوات شێخ جەناب: دەستکەوتێکی گەورەمان ئەوەیە مووچەی مووچەخۆرانمان لە پاشەکەوتەوە کردە قەرز

reset font size increase font size

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سێ کابینەی ڕابردووی حکومەتی فیدراڵ فشاری سیاسی و ئابووریی زۆریان خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتەکەی دەستکەوتێکی گرنگی هەیە کە توانیویەتی مووچەی مووچەخۆران لە "پاشەکەوت"ەوە بگۆڕێت بۆ "قەرز" لەسەر شانی حکومەت.

وەزیری دارایی لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی پەرتووکێکدا کە تایبەت بوو بە حەوت ساڵی کارکردنی وەزارەتەکەی، ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەو فشارە بەردەوامانەی بەغداوە نەیانتوانیوە چاکسازییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکەن.

 جەختی کردەوە کە پرسی مووچە و دارایی وەک کارتێکی سیاسی دژی هەرێمی کوردستان بەکارهاتووە، بە جۆرێک تەنانەت لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدیشدا شایستەی دارایی هەرێم کە 453 ملیار دینار بووە، ڕاگیراوە.

ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەش کرد کە لەم کابینەیەدا خەرجییە ناپێویستەکانیان کەمکردووەتەوە و داهاتیان زیادکردووە، کەچی سەرەڕای قەیرانەکان یەک دینار باج لە خەڵکی هەژار وەرنەگیراوە، بەڵکو 17 هەزار فەرمانبەری وەزارەتەکەی شەونخونییان کردووە بۆ کۆکردنەوەی داهات و دابەشکردنی مووچە، ئێستاش مووچەی تەواوی مووچەخۆران لە پاشەکەوت دەرچووە و وەک قەرز بەسەر حکومەتەوە چەسپێنراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.