نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بڕیاری لادانی ناوی سووریا لە لیستی تیرۆر کرد و ڕایگەیاند که ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتیوانیکردن لە بووژانەوە، سەقامگیری و گەشەسەندنی سووریا.
هەروەها پێشوازی لەم بڕیارە کرا وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ ڕۆڵی سروشتیی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا.
لەو بارەیەوە هیوا خواستراوە کە ئەم هەنگاوە بەشدار بێت لە بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارام کە مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا بپارێزێت، دەرگاکە بۆ پهیوەندییە فراوانەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکاتەوە و هاوکاریی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان پهره پێ بدات.