ڕاستەوخۆ

دڵشاد شەهاب: پێشمەرگە موڵکی هیچ کەسێک نییە و لەمڕۆوە کوردستان بووە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو

reset font size increase font size

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشمەرگە کاریگەرترین هێز بوو بۆ تێکشکاندنی داعش و بەرگریی لە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کردووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە لەمڕۆوە هەرێمی کوردستان بووە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو.

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر پێشتر هێزی پێشمەرگە لە شێوە و کرداریشدا یەکانگیر نەبووبێت، بەڵام لە زەین و بیر و باوەڕدا هەمیشە بۆ پاراستنی کوردستان بێ جیاوازی تێکۆشاون و ئەرکی هەمووانە پێشمەرگە بە هێزی بەرگریکاری خۆیان بزانن. هەروەها ڕایگەیاند کە لەمەودوا پێشمەرگە موڵکی هیچ کەسێک نییە و هەمیشە خاڵی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بووە.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم جەختی لەوەش کردەوە کە یەکخستنەوەی پێشمەرگە پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات و لە ئێستادا هاوئاهەنگیی باش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بوونی هەیە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.