ڕاستەوخۆ

بکوژی خێزانە سێ كه‌سیه‌کەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

reset font size increase font size

بکوژی ئەو خێزانە سێكه‌سیه‌ی مانگی یەکی ئەمساڵ لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر لەکاتی خەودا کوژران، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

فەیسەڵ فاخیر ئەندامی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی خێزانەکە دەڵێت، دوای دەستگیرکردنی تاوانبارەکە، بە چەند راپۆرتێکی پزیشكی باس لەوە کرا کە ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشیی شیزۆفرینیای هەیە، بەڵام بەپێی دانپێدانانەکانی خۆی، ئاگایانە ئەم تاوانەی ئەنجام داوە و بە گوتەی کەسوکاره‌كه‌شی، پێش ئەنجامدانی تاوانەکە لەگەڵ کوڕی ئەو ماڵەی کە کوشتوویەتی هاتووچۆی زۆر بووە و چاوی لە ئۆتۆمبێل و کار و پارەکەی بووە، بۆیە بڕیاریداوە بیکوژێ.

هەرچەندە سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت، بەڵام ئەو پارێزەرە روونیکردەوە، بەگوێرەی بڕیاری دادوەری گشتی لە دادگەی تاوانەکانی سێی هەولێر، بکوژەکە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.