ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانان باڵۆنی چاودێریی پێشکەوتووییان لە ئاسمانی هەولێر هەڵدایەوە

reset font size increase font size

دوای داگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ڕۆژ، جارێکی دیکە باڵۆنی پێشکەوتووی چاودێریی هاوپەیمانان لە ئاسمانی شاری هەولێر هەڵدرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئامانج لە هەڵدانەوەی ئەم باڵۆنە پاراستن و چاودێریکردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و ئاسمانی ناوچەکەیە.

ئەم باڵۆنە، کە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ جێگیر کرابوو، لە 1ی ئابی 2026 لەگەڵ دەنگۆی کشانەوەی سیستەمی بەرگریی پاتریۆت لە فڕۆکەخانەی هەولێر هێنرابووە خوارەوە.

باڵۆنەکە بە سیستەمی Persistent Surveillance Systems – Tethered کار دەکات و کامێرای زۆر پێشکەوتووی چاودێریی شەو و ڕۆژی تێدا جێگیر کراوە. بە بازنەی 360 پلە توانای چاودێریکردنی ناوچەکەی تاوەکو مەودای 50 کیلۆمەتر هەیە و سەرچاوەی هەڕەشە و هێرشەکان ئاشکرا دەکات. پێشتر لە بنکە سەربازییەکانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و کەی وەن لە کەرکوک بەکار هێنراوە.

سیستەمەکە لەلایەن کۆمپانیای ناڤمار بۆ زانستی کارپێکراو (NASC)ـەوە بەڕێوە دەبرێت، کە سەرپەرشتیی 60 سیستەمی هاوشێوەی لە دەرەوەی ئەمریکا کردووە. کۆمپانیاکە لە ساڵی 2010ـوە زیاتر لە ملیۆنێک کاتژمێر چاودێریی هەواڵگریی تۆمار کردووە، زیاتر لە 5000 ڕووداوی ئەمنیی گرنگی ئاشکرا کردووە و مێژوویەکی سەرکەوتووی لە پاراستنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و گواستنەوەی پارێزراوی زانیارییەکاندا هەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.