تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی لە هەولێر کرد و ڕایگەیاند، ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر هاوپەیمانە کوردە باوەڕپێکراوەکانیان بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئەم دەستدرێژییە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە و ئەمریکا چاوپۆشی لەم جۆرە دووژمنکارییانە ناکات و لێیان بێدەنگ نابێت.
تۆم باراک پشتگیریی تەواوی ئەمریکای بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپات کردەوە بۆ گێڕانەوەی سەروەریی تەواو بۆ وڵاتەکەی و جەختی لەوە کردەوە، دەبێت سەرجەم چەک و هێزە ئەمنییەکان تەنیا لەژێر دەسەڵات و چەتری دەوڵەتی عێراقدا بن.