ڕاستەوخۆ

سەرۆک وەزیرانی عێراق: داخرانی گەرووی هورمز زیانی گەورەی لە ئابووریی عێراق داوە

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و جەختی کردەوە کە ناکرێت بۆ هەناردەکردنی نەوت تەنیا پشت بە یەک ڕێگە ببەسترێت و دەبێت بیر لە ڕێگەی بەدیل بكرێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەخنەی لە بەشێک لە لێپرسراوان گرت کە خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەدزنەوە و ڕایگەیاند کە فرۆشنەنانی هەر بەرمیلێک نەوت کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دواکەوتنی مووچە، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و خەزێنەی دەوڵەت هەیە.

عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کرد، پابەندبوونی دارایی زۆر لەسەر دەوڵەت هەیە کە بەشێکی زۆریان دەکەونە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتەوە، بۆیە داوای لە بەرپرسان کرد بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و جەختی کردەوە، کە هیچ بیانوویەک قبووڵ ناکرێت و پێشبینی دەکەن هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کردارەکان ببینن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.