ماڵپەڕی هەمشەهری ئێران ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شارۆچکەیەکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەرمترین پلەی لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە.
بە گوێرەی کەشوهەوای ماڵپەڕی هەمشهریی ئێرانی، شارۆچکەی (کەنگاوەر) لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمارکردنی 55 پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە. ئەمەش یەکەم جارە لە سەرەتای ئەمساڵەوە شارێکی ئەم پارێزگایە بکەوێتە سەرووی ڕیزبەندی جیهانیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
شەپۆلەکە پارێزگاکانی باشوور و ڕۆژئاوای ئێرانیشی گرتووەتەوە، بەتایبەت پارێزگای خوزستان، کە چەندین شاری کەوتوونەتە ڕیزبەندی پێشەوەی گەرمترین ناوچەکانی زەوی.
ئەم شەپۆلە توندەی گەرما جارێکی دیکە مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوشارە بەردەوامەکانی سەر ژێرخانی ئاو و تۆڕەکانی بڕینی کارەبای دەرخستەوە.