چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ناوی كاندیدی بۆ ئەو نۆ وه‌زاره‌ته به‌تاڵه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان دەکەن کە تاوەکو ئیستا لە کابینەکەی زەیدیدا پڕنەکراونەتەوە.
شەوی ڕابردوو چوارچیوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و دواتر لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکان لەبارەی کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکان کۆتاییدێت و هەفتەی داهاتوو ناوی کاندیدەکان دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.
گوتوشیەتی، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرنگیی تێپەڕاندنی چەند پرۆژەیاسایەک کردووە لەوانە پرۆژەیاساکانی بودجە و حەشدی شەعبی.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئابوریی و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی دۆخی جه‌نگ كرد له‌سه‌ر عێراق به تایبه‌تیی کاریگەریی داخستنی گه‌رووی هورمز و په‌ككه‌وتنی جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌و ڕێڕه‌وه ده‌ریاییه، چونكه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر داهاتی عێراق هه‌بووه.