دە پارت و لایەنی سیاسی لە ڕۆژاڤای کوردستان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی سوریا دەکەن زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا تەنیا وەک وانەیەکی هەڵبژێردراو و سنوردار نەخوێنرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئەو لایەنە سیاسیانە، بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی سوریایان بۆ خوێندنی وانەی کوردی تەنیا لە سێ کاتژمێردا، رەتکردەوە و دەڵێن ئەوە خوێندن نییە بە زمانی دایک.
دەشڵێن، پێویستە خوێندن بە زمانی دیک لە دەستوردا جێگەی بکرێتەوە و گەرەننتی دەستوریی هەبێت، نەک پەراوێز بخرێت.
باسیان لەوەش کردووە، بڕیاری خوێندنی کوردی تەنیا سێ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا، بەردەوامیدانە بە سیاسەتی ئینکاریکردن و پەراوێزخستن و ڕەتیدەکەینەوە.