لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن قيادەی ئەمنی ناوخۆی حەسەکەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی بەدواداچوونی ئەمنیدا بۆ دۆسیەی کوژرانی (سامێ شیخموس حەسۆ) ناسراو بە "سێپان"، و پاش ئەوەی زانیاری و تۆماری ڤیدیۆیی لەبارەی پرۆسەی رفاندنەکەیەوە دەستکەوتووە، دەستبەجێ هێزێکی تایبەتەوە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی مەبەست لە شاری سەرێ کانی.
لە ئەنجامی فراوانکردنی گەڕان و بەدواداچوونی مەیدانیدا، تەرمی ناوبراو لە نزیک گوندی حەلو دۆزراوەتەوە و دەرکەوتووە کە بە چەند فیشەکێک ڕاستەوخۆ کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها لە ڕێگەی کۆکردنەوەی بەڵگەکان و ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانەوە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ناسنامەی تاوانبارەکە بە پاشناوی (م.ع) دیاری بکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینی چڕ بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکە و ڕادەستکردنی بە دادگای مەبەست بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.