هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی دوو شەڕڤانی لیوای قامیشلۆ بڵاوکردەوەو گوتی، هەڤاڵانیان ئارتێش حەسەن و شاهین سلێمان) لەکاتی هەستان بە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەیان لەبەرانبەر تیرۆر شەهید بوون.
هەسەدە سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خەڵکی ڕۆژاڤای کوردستان و خێزانی گیان بەختکردووان کرد و گوتی، هەڤاڵانمان نیشانییاندا هێزی گەل لە هەستان بە بەرپرسیارییەتییەکانیاندا بەدی دەکرێت لە قورسترین بارودۆخدا، دەشڵێت، هەردوو هەڤاڵیان لەسەر بنەمای پاراستنی نرخە نیشتمانییەکان هەستاون بە ئەرکەکانیان.
11ی ئەم مانگە بەهۆی هێرشی گرووپەکانی دەرەوەی یاسا، دوو شەرڤانی هێزەکانی لیوای قامیشلۆی سەر بە وەزارەتی بەرگری بەناوەکانی ئارتێش و شاهین گیانیان لەدەستدا.