ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕاگەیاند و گوتی، بڕیارەکەی لەپێناو جێبەجێکردنی ئهركهكانیدایه لەبەرانبهر گەل و داهاتووی تورکیا.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەستەنبوڵ لەڕێگەی پۆستێکی تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، دوای 17 ساڵ ئەندامییەتی لە پارتی گەلی کۆماری، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی حزبەکە کردووە.
گوتیشی، دەستییان بەکردنەوەی ڕێگەیەکی نوێ کردووە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی دیموکراتییانە و بەهێزتر بۆ تورکیا بنیادبنێن.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، داوای لە هاوڵاتییانی تورکیا کرد بەشێوەیەکی چالاک بەشداری لە سیاسەتی یەنی پارتیدا بکەن و لینکی ئەندامێتی خۆی لە حزبەکەدا بڵاوکردەوە.